سێ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کراون

سێ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد ... سێ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کراون

 

سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە دوو کەسیان بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازراونەتەوە

 

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتایی پاییزی ئەمساڵ سێ چالاکی مەزهەبی کورد بە ناوەکانی سیاوەش (فورات)، بێهزاد تەڵایی و فەرشاد فەتاحی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیەوە دەستبەسەر کراون.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سیاوەش ٢٨ ساڵانە و لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئەیلوول، ڕەزبەر دەستبەسەر و بێهزاد تەڵایی تەمەن ٢٧ ساڵ لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئەیلوول دەستبەسەر کراوە. ئەو دوو کەسە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی تەشرینی یەکەم بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ئورمیە گوازراونەتەوە.

 

هەروەها هاووڵاتیەکی دیکە بە ناوی فەرشاد فەتاحی لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئەیلوول لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و تا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئەو ئیدارەیە ڕاگیراوە.

 

ئەو سێ چالاکە کوردە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و پڕوپاگەندە بۆ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان دەستبەسەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە