ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە گۆڕەپانی سەید رەزای شاری دێرسم کرد و گوتی: "بە دەنگەکانمان یارییەکان تێکدەدەین".
سەزای تەمەللی ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە رایگەیاند، کەسانێک دەیانەوێ رێگری لە ھەدەپە بکەن و بۆ ئەمەش ڕەخنەی لە حکوومەتی تورکیا گرت. تەمەللی گوتیشی: "دەنگەکانمان سەردەخەین و بەم دەنگانە یارییەکانی ئەردۆگان تێکدەدەین".
سەزای تەمەللی ئاماژەی بەوەدا، کەسانێک دەیانەوێ ھەدەپە بەربەستەکانی ھەڵبژاردن تێنەپەڕێنێت و بەشداری لە پەرلەمان نەکات. لەمبارەیەوە گوتیشی: "ئافرەتان و گەنجان ھاوشانی یەکدی لە دوای 24ی حوزەیران ئەو بەربەستەی بەردەم ھەدەپە دەڕوخێنن".
هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا سبەی یەکشەممە 24-6-2018 بەڕێوەدەچێت و سەلاحەدین دەمیرتاش، بەربژێری هەدەپەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا کە دەبێت رکابەریی ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستا و بەربژێری ئاکپارتی، موحەڕەم ئینجە، بەربژێری جەهەپە، مەرال ئاکشنەر، بەربژێری ئی پارتی، تەمەل کەرەموڵڵا ئۆغڵو، بەربژێری پارتی سەعادەت و دۆغۆ بارینچاك، كاندیدی پارتی نیشتمان بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە