پەیامی کورد... 300 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت كە لە سێ رۆژی جەژنی قورباندا 300 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
ئیبراهیم عەبدولمەجید،گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "تاكوو سێیەم رۆژی جەژنی قوربان، 300 هەزار گەشتیاری ناوحۆ و بیانی و شارەکانی خواروو و و ناوەڕاستی عێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان كردووە."
گوتیشی: "پێشبینی دەکەین تا تەواوبوونی جەژن ژمارەكە بگاتە نزیکەی 400 هەزار گەشتیار".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە