پەیامی کورد ... سلێمانی/ ڕووداوێکی هاتووچۆ ٨ قوربانی لێکەوتەوە
لە روداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای تاسڵوجە بۆ ناو شاری سلێمانی٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسی دیكهش برینداربوون.
لهوبارهیهوه بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردۆتهوه کە ئێوارهی ئهمڕۆ پێنج شهممه ٢٤ی ئەیلوول، لەسەر رێگای تاسڵوجە بۆ ناو شاری سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ بەهۆی تیژڕەوییەوە روویدا و لەو رووداوەدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤کەسیش برینداربوون.
ئاماژە بەوەکراوە، هۆکاری سەرەکی روداوەکە تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنترای تایبەت بووە، كه خۆی کێشاوه بە ستونی روناکی ناوەڕاستی شەقامەکە.
هاوكات بهپێی زانیارییهكان ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە چوار منداڵ و مێرمنداڵ بوون، كه تەمەنیان پێنج ساڵان، هەشت ساڵان، نۆ ساڵان و ١٥ ساڵان بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە