ئیسرائیل: ئەگەری ڕودانی شەڕێکی گەورە لەگەڵ حزبۆڵڵا زۆر نزیکە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئیسرائیل: ئەگەری ڕودانی شەڕێکی گەورە لەگەڵ حزبۆڵڵا زۆر نزیکە

ژەنراڵ گادی ئایزنکۆت بەرپرسی یەکینەکانی پاراستنی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند دەستپێکی شەڕ لە ساڵی داهاتوو لە نێوان ووڵاتەکەیان و حزبۆللای لۆبنان ، سووریا و کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر نزیکە .

ئایزنکۆت ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئەپریل بە توڕە ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیلیان ووتوە : گەورەترین هەڕەشەی سەربازی کە ئیسرائیل تەهدید دەکات لە جیبهەی باکوور یانی " لە لایەن ئێران ، سووریا و لۆبنانەوە یە .

هەروەها ووتی : ئەمساڵ ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی زۆر گەورە لە لۆبنانە لەگەڵ حزبۆللا .

بە پێی ووتەکانی ئەو بە هۆی ڕوودانی ئەم شەڕەوە ، هەموو ژێرخانەکانی حزبۆللا لە بەیرووت تاکوو ڕۆژهەڵاتی لۆبنان وێران دەکرێت وئەو بینایە بەرزانەی کە ئەندامانی حزبۆللای لۆبنان لەوێ نیشتەجێن بە تەواوی لە ناو دەچن .

بەرپرسی یەکینەکانی پاراستنی ئەرتەشی ئیسرائیل  هەروەها ڕایگەیاند هەزاران هەدەف لە لۆبنان ناسێنراون و توانای سەربازی ئیسرائیل بە پێی ئاخرین شەڕ لەگەڵ حزبۆللای لۆبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ دا حەفت بەرابەر زیادی کردووە و وێنەکانی وێرانییەکان بە پێی ئەم شەڕەوە زۆر بێ سابێقە دەبێت .

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل تاکوو ئێستا چەندین جار کۆگاکانی چەکی ئێرانیان کە لە بن کۆنترۆڵی حزبۆللای لۆبنانی لە سووریایە بۆمباران کردووە

هەروەها ئاماژەی بەوە کە ڕۆژنامەی " ئەلجەریدە " ی کوەیتی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ ی مارچ ڕایگەیاندووە دوو فڕۆکەی شەڕکەری F35 ئیسرائیلی مانگی ڕابردوو لە ئاسمانی سووریا و عێراقەوە  جوونەتە ئاسمانی ئێرانەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە