سناپ چات عەینەکێکی زیرەک بەرهەم دێنێت
بەرنامەی کۆمەڵایەتی سناپ چات عەینەکێکی زیرەکی بەرهەم هێناوە و نرخەکەشی 129 دۆلارە، ئەم عەینەکە لە نەوەی دووەمە و بەشێوەی عەینەکی ئاسایی و چوارچێوەیەکی جوان دروست کراوە و دژە ئاوە و دوو کامیرا لەخۆ دەگرێت لە تەنیشتەکانیەوە، بەکارهێنەرەکانی دەتوانن وێنە و ڤیدیۆی پێ بگرن بە کوالیتیەکی بەرز ئەم عەینەکە پاتریەکی ناوەکی تێدایە و بەکارێنەرەکەی دەتوانێت سەیری ڤیدیۆ و ڤیدیۆیشی پێ تۆماربکات بە سەعات.
چامەکانی پێشەوەی عەینەکەکە شاشەیەو کوالیتیشی زۆر بەرزە و دەتوانرێت سەیری ڤیدیۆی نێو مۆبایلی پێ بکرێت و بە بلوتوسیش گرێ دەدرێت.
ئێستا ئەم عەیەنکە لە مارکێتەکانی (Snap) دەفرۆشرێت لە ئەمەریکا و بریتانیا و کەنەدا و فەرەنسا بە نرخی 129.99 دۆلار و چاوەڕوان دەکرێت لەم نزیکانەشدا لە 13 وڵاتی تریش بکەوێتە بازاڕەکانەوە.
https://www.youtube.com/watch?v=DRqZoINHCwM
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە