پەیامی کورد ... کاسبکارێکی سەقزی کوژرا
کاسبکارێکی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاکامی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵدێراوە و گیانی لە دەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠٠)، هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە جاددەی سەقز بۆ دیواندەرە شوێن ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کەوتوون و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و لەئاکامدا شۆڤیرەکەی بە ناوی ”هیوا وەکیڵی“ گیانی لە دەست داوە.
هیوا وەکیڵی خەڵکی سەقز، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان بە بیانووی گواستنەوەی شت و مەکی قاچاخ شوێن ئەو ئۆتۆمبێلە کەوتوون و ئۆتۆمبێلەکە کاتژمر ١٠:٣٠ شەو لە سێڕێیانی ڕەشیدئاوا و وەزمان هەڵدێراوە.
هەروەها، کاسبکارێکی دیکە کە لەگەڵ هیوا وەکیڵی بووە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە