پەیامی کورد ... بە پێی زانیارییەکان بە سەدان داعش کە لە هەرێمی دێرەزۆر خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " کردبوو ، ڕادەستی بارەگای لەشکری ئەمریکا کران .
بە گوێرەی زانیارییەکان لە ناوچەکە بە سەدان ئەندامی داعش کە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " وە لە شارۆچکەی هەجین دەورپێچ کرابوون خۆیان ڕادەستی شەڕڤانانی هەسەدە کردوو چەکەکانی خۆیان ڕادەست کرد .
ئەو ژمارە تێرۆریستانەی کە خۆیان ڕادەست کردبوو بە پاڵپشتی هەلیکۆپتەری هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک چا نەوتەکانی عومەر کە سەر بە دێرەزۆرە بۆ بارەگای هێزەکانی ئەمریکا گواسترانەوە .
جێگای ئاماژەدانە ، ئۆپراسیۆنەکانی هەسەدە کە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ەوە دەستی پیکردبوون بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە بەردەوامە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە