نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی



پەیامی کورد... نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و زیاتر ڕووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە23ی کانونی دووەم، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 150 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەدات، لە دوێنێوە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین، بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕ ئەمڕۆ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە