پەیامی کورد... نرخی دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی
دوای ئەوەی بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر لە دۆلاری خستە بازاڕەوە نرخی 100 دۆلار بۆ 150 هەزار و 700 دینار دابەزی
لە ئێستادا 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەرامبەر بە 150 هەزار و 700 دینارە و بەراورد بە نرخی دوێنێ دۆلار هەزار دینار دابەزیووە.
حكومەتی عێراقیش ماوەی ساڵێكە چەندین رێکاری بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار گرتووەتە بەر، بەڵام بەهۆی کەمی گەڕانەوەی دینار لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ بانکەکان و بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ هێشتا کاریگەرییەکی ئەوتۆی دروستنەکردووە كە نرخەكەی بگاتە نرخی فەرمی.
هاوكات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق 218 ملیۆن و 146 هەزار و 755 دۆلاری فرۆشتووە و خستۆتە بازاڕەوە بە بەراورد بە دوێنی بڕێكی زیاترە كە 210 ملیۆن دۆلار بوو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە