TR KU SO
FB X
Aborî

بەهای لیرەی تورکی دابەزینی پێوانەیی تۆمارکرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Kasım 2023 15:59



پەیامی کورد... بەهای لیرەی تورکی دابەزینی پێوانەیی تۆمارکرد

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە و تادێت ئاستی پێوانەیی لە داکشان تۆمار دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە دوو هەزار و 868 لیرەی تورکی، ئەمە یەکەمجارە بەهای دراوی تورکی بۆ ئەو ئاستە دابەزێت.

داکشانی لیرە لەبەرامبەر یۆرۆش درێژەی هەیە و نرخی 100 یۆرۆ سێ هەزار و 117 لیرەیە.

سەرباری هەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی تورکیا، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە بەر بە داکشانی دراوی وڵاتەکە بگرن و ڕۆژبەڕۆژیش ڕێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە بەرزتر دەبێتەوە.

Paylas: