لیرەی تورکی دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد
پەیامی کورد … لیرەی تورکی دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد
ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بەیانی ئەمڕۆ یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 17.50 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکراوە.
دابەزینی بەهای لیرە لەبازاڕەکانی دراودا بەردەوامە و داد و گەشەپێدانیش بەردەوام بەڵێنی وەستان و بەرزکردنەوەی بەهاکەی دەدات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، پێشتر توانیویەتی ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابوری وڵاتەکەی بە رێژەی 4٪ کەم بکاتەوە و ئەم کارەش ئەنجام دەداتەوە بەم نزیکانە.
پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا ئەردۆغان تۆمەتباردەکەن بەوەی هۆکاری سەرەکی هەڵئاوسانی ئابووری وڵاتەکەیە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووە، لەبەرامبەردا ئەردۆغان کە ماوەی 20 ساڵە لەدەسەڵاتدایە بە گوێی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆندا چرپاندی کە هیچ جۆرە هەڵبژاردنێک ناکرێت تا ناوەڕاستی 2023 وەک ئەوەی دیاریکراوە پرسی هەڵبژاردن دەچێتەپێشەوە.