Cîhan
بەهای لێرەی تورکیا بەردەوامە لە دابەزین
پەیامی کورد … بەهای لێرەی تورکیا بەردەوامە لە دابەزین
بەهاى لیرەى تورکى بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و ئەمرۆ بە رێژەى ٧٪ دابەزینى تۆمارکرد.
ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەمرۆ بەهاى لیرەى تورکى جارێکى تر دابەزینى بە رێژەى ٧٪بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى تۆمارکرد و بەهاى گەیشتە ١٥ لیرە بەرامبەر بە یەک دۆلارى ئەمەریکى.
لە سەرەتاى ئەمساڵەوە بەهاى لیرە لە بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى روى لە دابەزین کردوە و تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٪بەهاکەى لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆى هەوڵەکانى سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ دابەزاندنى رێژەى سودى بانک.