TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی سەربازی لە ئێران ڕوویدا

سارا
Yazar
📅 16 Şubat 2020 17:37

پەیامی کورد    ...    تەقینەوەیەک لە بنکەی پێنجەمی شکاریی شاری "ئومیدییە" سەر به شاری ئەهواز ڕووی دا کە بوو بە هۆی نیگەرانی دانیشتووانی ئەو شارە و دانیشتووانی نزیک ئەو پایەگایە.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ناوخۆی ئێران پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١٥ی فێبریوەری ، هەواڵی تەقینەوەیەکی گەورە لە "بنکەی پێنجەمی شکاریـ"ـی شاری "ئومیدییە" لە ئەهوازییان بڵاو کردەوە کە بنکەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ش لە هەمان شوێندایە.

شایەتحاڵان باسیان لەوە کردووە کە دەنگی تەقینەوە لەو شوێنەدا بە ئاستێک بەرز بووە کە ماڵەکانی دەورووبەری ئەو بنکەیەش ، هەستییان پێ کردووە و تەنانەت بە بوومەلەرزەیان شوبهاندووە.

فەرماندەی پشتیوانی ناوچەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاندووە : "بیستنی دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی ئومیدییە و شارەکانی دەورووبەری بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییە کۆنەکان بووە کە ڕێکەوتیان بەسەرچووە و جێی نیگەرانی نییە".

شایەتحاڵان هەروەها وتوویانە کە کەمێک پاش بیستنی دەنگی تەقینەوەکە، چەندین ماشینی فریاکەوتن بەرەو بنکەکە ڕۆیشتوون.

Paylas: