کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا
پەیامی کورد... کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی محەممەد ئەسلانی ٣٦ ساڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد ئەسلانی خەڵکی گوندی زۆران سەر بە شاری سەردەشت ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە محەممەد ئەسلانی (شەهباز) خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ئەمساڵ ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ٢٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. ٩٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.