Kurdistan
کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا
پەیامی کورد... کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان، بەناوی ئاکام محەممەدزادە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١١ی مەیی ٢٠٢٣)، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەت تەقەیان لە کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بەناوی ئاکام محەممەدزادە، تەمەن ٢٧ ساڵ کرد.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاکام محەممەدزادە، کە لاقی بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کەوتووە و بریندارکراوە، بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری بانە گواستراوەتەوە.