به‌هۆی پێكدادانی دوو كه‌شتی ٤٠٠ ته‌ن نه‌وتی خاو رژایه ناو ده‌ریای زه‌رد
پەیامی کورد… به‌هۆی پێكدادانی دوو كه‌شتی ٤٠٠ ته‌ن نه‌وتی خاو رژایه ناو ده‌ریای زه‌رد
به‌هۆی پێكدادانی دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر، ٤٠٠ ته‌ن نه‌وتی خاو رژایه ناو كه‌ناراوه‌كانی چین، له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسانی ده‌ریایی چین زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: هاتووچۆی كه‌شتی له به‌نده‌ره‌كه ئاساییه و به‌رده‌وامه.
به‌رپرسانی ده‌ریایی چین رایانگه‌یاند: سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌هۆی پێكدادانی دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له‌به‌نده‌ری كینگداو، ٤٠٠٠ ته‌ن نه‌وتی خاو رژایه ده‌ریای زه‌رد له كه‌ناراوه‌كانی چین، كه گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری وه‌رگرتنی نه‌وت و سوته‌مه‌نی لێیه.
به‌رپرسانی ده‌ریایی چین ده‌ڵێن: تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون و، ١٢ كه‌شتی و به‌له‌می پاككه‌ره‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه له‌نه‌وته رژاوه‌كه ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه كراون، كه له‌درێژی ٧٥ كیلۆمه‌تردا بڵاوبۆ‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ده‌ریایی ئه‌و وڵاته ئاشكرایانكردووه، روداوی پێكدادانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاتووچۆی ئه‌و كه‌شتیانه نه‌بووه كه سه‌ردانی به‌نده‌ره‌كه ده‌كه‌ن.