داهاتی نۆ مانگی دەروازە سنورییەکانی عێراق زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار بووە
پەیامی کورد ... داهاتی نۆ مانگی دەروازە سنورییەکانی عێراق زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار بووە
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ئاشکرایدەکات، داهاتی نۆ مانگی ئەمساڵی دەروازە سنورییەکان زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار بووە، دەشڵێت: دەروازەکانی هەرێم لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدا نییە.
عومه‌ر وائیلى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “داهاتى ئەمساڵ لە نێوان مانگەکانی٩مانگ) گه‌یشتوەته ٩٤٧ ملیار دینار، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو لە دەمانگی ساڵدا کۆی داهات گەیشتبووە ٨٨٥ ملیار دینار واته ٦٢ ملیار دینار زیادیکردووە، بەڵام کۆی داهاتى دەروازەکان له ساڵى ٢٠١٩دا گه‌یشتوەته تریلیۆنێك و 122 ملیار دینار.
وتیشی، سه‌ربارى په‌تاى كۆرۆنا داهات به‌رزبووەته‌وه ، کە یەكێک لە هۆکارەکان کاراکردنی سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنىیە له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورى و فیدڕاڵییه‌كان کە له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان كه تایبه‌ته به‌وردبینی ئه‌لیكترۆنى بۆ سه‌وداكارى گومرگى.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق راشیگەیاند، ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هێشتا له‌ژێر كۆنتڕۆڵى حكومه‌تى فیدڕاڵى نییه.