TR KU SO
FB X
Cîhan

دوو نەوتکێشی یوونانی لە لایەن ئێران ەوە دەستی بەسەرداگیرا

سارا
Yazar
📅 28 Mayıs 2022 00:12
پەیامی کورد    ...   دوو نەوتکێشی یوونانی لە لایەن ئێران ەوە دەستی بەسەرداگیرا

دوابەدوای دەست بەسەرداگرتنی نەوتکێشی ئێران و ڕادەستکردنی بە ووڵاتی ئەمریکا لە لایەن یوونان ەوە ئێران یش لە دژ کردەوەیەکدا ئەمڕۆ هەینی دوو نەوتکێشی یوونانی دەست بەسەردا گرت .

کۆمپانیای زانیاری و هەواڵگری دەریایی " لیست لۆیدز " ئەمڕۆ هەینی لەگەل ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ووتی ، دوو نەوتکێشی " پرۆدێنت ڤاریۆر " و " دێڵتا پۆزئیدۆن " بە ئاڵای یوونان و لە ژێر خاوەنداریەتی ئەم ووڵاتە لە لایەن ئێران ەوە دەستی بەسەردا گیراوە .

چەند کاتژمێرێک دواتر یش سوپای پاسداران ڕاگرتنی ئەم دوو نەوتکێشە یوونانی یەی پشتڕاست کردەوە و بە بێ ئاماژەدان بە ووردەکاری هۆکاری ئەوەی " سەرپێچی ڕووداو " لە کەنداوی فارس ی ڕاگەیاندووە .

 

Paylas: