فڕۆکەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای سووریا
پەیامی کورد ... فەرماندەیەکی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانیان هێرشیانکردوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای سووریا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، میدیای فەرمی حکوومەتی سوریا لە زاری فەرماندەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی حکومەتی سووریا لەبەرەکانی جەنگ.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی ئاژانسی سانا میدیای فەرمی حکوومەتی سووریا، هێرشی فڕۆکەکانی ئەمریکا لەکاتی ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی حکومەتی سووریا لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزور ڕوویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی ئەمریکاوە دوو سەربازی سوپای سووریا برینداربوون و شوێنی هەڵگرتنی چەک و جبەخانەیەکیش تێکشکێنراوە.
تا ئێستا هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە سووریا هیچ رونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو هێرشانەوە نەداوە، بەڵام پێشتر رەتیانکردبوەوە کە هیچ جۆرە هێرشێک بکەنە سەر سوپای سوریا.
لە ئێستادا هێزەکانی داعش تەنها دوو گوندی بچووکیان لە سووریا بەدەستەوەیە، کە ڕووبەرەکەی 1.5 میلە و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردودا زۆربەی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانیان لە بن دەست هێناون