TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشێکی ڕووسیا بۆسەر شارێکی ئۆکراینا کوژرانی ١١ کەسی لێکەوتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Nisan 2022 19:34

پەیامی کورد... هێرشێکی ڕووسیا بۆسەر شارێکی ئۆکراینا کوژرانی ١١ کەسی لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر شاری لەڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکراینا و بە هۆیەوە ١١ کەس کوژران.

ئاندری سادوڤی، پارێزگاری لڤیڤ بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ڕووسیا پێنج هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر شارەکەیان و لە ئەنجامدا ١١ کەس کوژران.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنی ڕوداوەکە، هەروەها شارەکەش لەژێر هێرشێکی چڕی هێزەکانی ڕووسیادایە و مەترسی زیاتربوونی قوربانییەکان هەیە، بۆیە باری نائاسایی ڕاگەیەنراوە.

ڕووسیا داوای مافی خۆی دەکات لەسەر ناوچەکانی دۆنباس

شارەزایانی سەربازی باس لەوە دەکەن، ڕووسیا دەیەوێت دوای گەمارۆدان و کۆنتڕۆڵکردنی بەشێک لە شارە گەورەکانی ئۆکراینا لەوانەش خارکیێڤ و ماریۆپۆل و بەدیلگرتنی هێزەکانی ئۆکراینا لەو ناوچانە، دەست بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕ بکات لەگەڵ بەرپرسانی کیێڤ سەبارەت بە مافی ڕووسیا بەسەر ناوچەکانی دۆنباس و باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا.

لە لایەکی دیکەشەوە سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی هێزی سەربازی لە سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا وەک هەنگاوێکی نوێ و تەواوکاری لەشکرکێشییەکەی بۆسەر ئۆکراینا، کە وەک چاودێرانی سەربازی باسی دەکەن ئامادەکارییەکی تەواو جیاوازە لە شێوازی جەنگی سوپای ئەو وڵاتە لە دوو مانگی ڕابردوودا.

Paylas: