TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەنفلۆنزای باڵندە لە ناوچەیەکی دیکەی عێراق تۆمارکرا

Arsalan
Editor
📅 29 Mayıs 2024 18:30

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سەڵاحەدین بڵاویکردەوە، ژمارەیەک باڵندە لە رۆژئاوای قەزای تکریت مرداربوونەتەوە.

موعەمەر عەبدولمحسن بەڕێوەبەری تەندروستیی سەڵاحەدین رایگەیاند، زانیارییمان بەدەستگەیشتووە ژمارەیەک باڵندە لە ناوچەی عەین فەرس_ی رۆژئاوای قەزای تکریت کە ناوچەیەکی تا رادەیەک چۆڵە لە دانیشتووان ژمارەیەک باڵندە بڵاوبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمێکی تەندروستی و ڤێتێنەری سەردانی شوێنەکەیان کردووە و نموونەی پشکنینەکانیان وەرگرتووە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هۆکارەکەی ئەنفلۆنزای باڵندە بووە یان نا.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەک لە تەندروستیی سەڵاحەدین ئاشکرایانکردووە، هۆکاری مرداربوونەوەی باڵندەکان ئەنفلۆنزای باڵندە بووە.

Paylas: