TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی حکوومەت : دەبێت خزمەتی زیاتری خەڵکی گوندەکان بکرێت

سارا
Yazar
📅 07 Ekim 2024 05:42
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت : دەبێت خزمەتی زیاتری خەڵکی گوندەکان بکرێت

یەکشەممە ٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگای دھۆک کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری دەڤەرەکە و چارەکردنی کێشەکانی گوندەکان کرا.

سەرۆکی حکوومەت، بەرپرسانی پارێزگای دھۆکی ڕاسپارد کە پێویستە ڕێز لە ھاووڵاتییان بگرن و ھەموو ھەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە.

Paylas: