TR KU SO
FB X
Kurdistan

بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێر کرایە ئامانج

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Kasım 2023 17:31

پەیامی کورد... بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێر کرایە ئامانج

دژەتیرۆری كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە دا، لە دوو كاتی جیادا لە هەولێر، بە سێ درۆن هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2023، دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "بەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە نەتەقیوی کەوتە خوارەوە."

Paylas: