لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین
پەیامی کورد... لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین
بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و بڕیاریشە سبەینێ بانکی ناوەندی تورکیا بەرزکردنەوەی سود رابگەیەنێت، لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو هەزار و ٦٩٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا٣٠٪ـی بەهاکەی لەدەستدا ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو هەزار و ٦٩٠ لیرەی تورکییە.
لە لایەکی دیکەوە، پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سوود بۆ ٥٠٠ خاڵ بەرزبکاتەوە بۆ دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان و وابڕیارە رۆژی پێنجشەممە بڕیاری لەسەر بدرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە دوای هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایارەوە و هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکەی بەهای لیرە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و دوای ئەوەی پارێزگارێکی نوێی بۆ بانکی ناوەندی تورکیا دانا لیرە گەیشتە نزمترین ئاستی مێژووی.