TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا : داعش هەوڵی ڕفاندنی چەکدارەکانی دەدات لە بەندیخانەکانی " هەسەدە "

سارا
Yazar
📅 18 Eylül 2020 18:07

پەیامی کورد     ...      ئەمریکا  : داعش هەوڵی ڕفاندنی چەکدارەکانی دەدات لە بەندیخانەکانی " هەسەدە " .

لە ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کۆمیتەی ئامادەکاری و گرینفی نەتەوەیی ، مەترسییە بەردەوامەکانی داعش خرانە ڕوو و باسی لەسەر کرا .

بەڕێوبەری ناوەندی نیشتمانی ئەمریکا لە دژی تێرۆر کریستۆف میلەر لە دانیشتنەکەدا ووتی ، چەکدارەکانی داعش ئەوانەی کە فریویان خواردووە لە جیهاندا هێشتاش بەدوای ستراتیژییەکی هێرشکارانەن لە جیهان بۆ گورز وەشاندن .

میلەر هەروەها ئاشکرای کرد ، داعش باندۆر لە سەر ٢٠ کۆمەڵەی چەکدار دەدات کە پارێزوانی لە ئەفریقیا دەکەەن .

میلەر هەروەها ئاشکرای کرد لەگەڵ کوشتنی خەلیفەی داعش ئەبوو بەکر بەغدادی هێرشی چەکداران ڕانەوەستاوە و بە تایبەتیش لە زۆرێک لە ووڵاتانی ئەفریقی هێرش دەکەن 

بەڕیوبەری ناوەندی نیشتمانی ئەمریکا لە دژی تێرۆر دەستنیشانی کرد ئامانجی زۆر گرینگی چەکدارانی داحش ئەوەیە کە بە هەزاران چەکدار و بنەماڵەی ئەوان کە لە باکووری سووریا دان بڕفێنن .

Paylas: