TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا هێزی دیکەی ڕەوانەی ئەورووپا کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Şubat 2022 00:41

پەیامی کورد... ئەمریکا هێزی دیکەی ڕەوانەی ئەورووپا کرد

هێزی دەریایی ئەمریکا بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، چوار کەشتی جەنگی ڕەوانەی شەشەمین کەشتییانی خۆی لە ناوچەی ئەورووپا کرد.

لەو ڕاگەیەندراوەی کە لە هێزی دەریایی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە"کەشتی جەنگی هێزەکانی دەریایی ئەمریکا USS Sullivans (DDG 68) , USS Gonzalez (DDG 66) , USS Donald Cook (DDG 75) USS Mitscher (DDG 57)، لە ناوچەی ئەورووپا چالاکی ئەنجام دەدەن. بە درێژایی ئەرکەکانیاندا، بەشداریی لە زنجیرەیەک چالاکی دەریایی دەکەن بەمەبەستی پشتیوانیکردنی هاوپەیمانی ناتۆ و شەشەمین کەشتییانی ئەمریکا".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە کەشتییەکان بەندەرەکانی نۆرفۆلکی ڤێرجینیا و مەیپۆرتی فلۆریدایان جێهێشتووە و بانگەشەی ئەوەش کرا کە ئەو گواستنەوەیە لە بەرامبەر هیچ هەنگاوێکی ڕووسیا نییە و تەنیا بۆ هاوکاریکردنی شەشەمین کەشتییانی ئەمریکایە لە ئەورووپا.

پێشتر کەشتی فڕۆکەوانی Harry S. Trumanی ئەمریکا بەمەبەستی بەشداریکردن لە مانۆڕی Neptune Strike-22 لە دەریای سپی جێگیر کرابوو، مانۆڕی Neptune Strike-22 لە چواری شوبات کۆتایی هات.

Paylas: