Kurdistan
ئەمریکا هێزی زیاتری ڕەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرد
پەیامی کورد... ئەمریکا هێزی زیاتری ڕەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرد
سوپای ئەمریکا کاروانێکی هاوکاریی سەربازیی و لۆجیستیکی کە لە ٥٠ ئۆتۆمبێڵ پێکهاتبوون لە عێراقەوە ڕەوانەی بنکە و خاڵە سەربازییەکانی لە پارێزگای دێرازۆر لە سوریا کردووە.
دوێنێ سێشەممە، کاروانی هاوکارییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە دەروازەی سنووری وەلید لە عێراقەوە رەوانەی سووریا کراون و گەیشتوونەتە حەسەکە.
ئەو کاروانە سەربازییەی ئەمریکا کە لە ٥٠ زرێپۆش، تانک و بارهەڵگری سەربازیی پێکهاتبوون لە حەسەکەوە، چوونەتە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگە نەوتییەکانی کۆنیکۆ و ئەلئۆمەر لە ناوچەکانی ژێر دهوسهڵاتی هێزهكانی سوریای دیموكرات.
هێزەکانی ئەمریکا لە چەندین بنکە و خاڵی سەربازیدا له پارێزگاکانی حەسەکە، رەقە و دێرازۆر جێگیر بوون .