Cîhan
پێنج چەکداری داعش دەستگیر کران
پەیامی کورد … پێنج چەکداری داعش دەستگیر کران
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی پێنج چه‌كداری داعشی ڕاگه‌یاند كه به‌مادده‌ی ٤ی تیرۆر داواكراوبوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٧ی شووباتی ٢٠٢١، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی پۆلیسی فیدراڵ، پێنج چەكداری داعشیان دەستگیركردووە، کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکرابوون.
هه‌ر به‌پێی راگەیەندراوەکە، ٤ چەكداریان لە ناوچەكانی بەغدا و ئەوەی دیکەیش لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژەی به‌وه‌شداوه کە، ئەو دەستگیرکراوانە دوای وەرگرتنی وتەکانیان، رێوشوێنی یاساییان لەبەرامبەر گیراوەتەبەر.