گۆتێرێس: پێویستە حکومەتی نوێی عێراق لە زوترین کاتدا پێکبهێنرێت
پەیامی کورد … گۆتێرێس: پێویستە حکومەتی نوێی عێراق لە زوترین کاتدا پێکبهێنرێت
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستخۆشی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ده‌كات و داواش له لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات پابه‌ند به دیاریكردنی واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو بن.
له‌وباره‌یه‌وه ستیڤان دۆجاریك، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه، "ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ده‌ستخۆشی له‌هاوڵاتیانی عێراق ده‌كات، كه له 10 تشرینی یه‌كه‌م ده‌نگی خۆیان له رێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه یه‌كلایی كرده‌وه".
وتیشی: "ده‌ستخۆشی هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌ڵبژاردن و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، كه توانییان تا ئاستێكی باش هه‌ڵبژاردنێكی ئاشتیانه به‌ڕێوه‌ببه‌ن، كه داواكاری گه‌لی عێراق بوو وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر".
هاوكات ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواشی له سه‌رجه‌م كاندید و لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كردوه، "پابه‌ندی ئارامی بن و هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه له‌و پێناو ئه‌وه‌ی، له زووترین كاتدا حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنرێت ".
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس هه‌روه‌ها جهختیشیكردۆتهوه، "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوی پابه‌ند به پشتیوانی و هاوكاریكردنی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق ده‌بێت".