مهسرور بارزانی: پێویستە حکومەتی عێراق هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێم بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێت
پەیامی کورد... مهسرور بارزانی: پێویستە حکومەتی عێراق هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێم بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێت
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا رایگهیاند، پێویستە حکومەتی فیدراڵ هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێت و هەڵوێستی جیددی هەبێت و بە کردەوە وەڵام بداتەوە.
مهسرور بارزانی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس (تویتهری پێشوو) پهیامێكی به كوردی و عهرهبی و ئینگلیزی بڵاوكردهوه كه تیایدا هاتووه: "نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری رۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی هێزەکانی دەرەوەی یاسا و هاوکارەکانیان دەکەم".
دهشڵێت: "ئێمە باش لەو یارییانە تێدەگەین کە کەسانی لە یاسادەرچوو لە پشتیانەوەن، مافی ئەوەشمان هەیە بەرگری لە گەلەکەمان بکەین".
ئهوهشی وتووه: "پێویستە حکومەتی فیدراڵ هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێت و هەڵوێستی جیددی هەبێت و بە کردەوە وەڵام بداتەوە. چونکە بێ هەڵوێستیی، میلیشاکان زیاتر هان دەدات بۆ دەستدرێژی، ئەوان پارە و چەکی دەوڵەت بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان و ناسەقامگیرکردنی هەموو وڵات و دروستکردنی شەڕو ناکۆکی لە وڵاتێکدا کە خوێنڕشتنی زۆری بەخۆیەوە دیتووە".
مهسرور بارزانی داوا لە محهمهد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەكات کە بە کردەوە رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە و سزادانی گرووپەکان و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بۆ هێرش بەکار دەهێنرێن.