TR KU SO
FB X
Cîhan

تەرمی ١٣٠٠ داعش لە شاری مووسڵ لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە دۆزرایەوە

سارا
Yazar
📅 07 Haziran 2018 01:22

سوپای عێراق ڕایگەیاند لەو کاتەی کە شاری مووسڵ لە دەست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕزگار بووە  لە ساڵی ڕابردووە تا ئێستا ، هێزە عێراقییەكان تەرمی 1300 چەكداری تیرۆریستی داعشیان لەو شارەدا دۆزیوەتەوە.

لەمبارەیەوە محەمەد بەجاری عەمیدی سوپای عێراق لە مووسڵ ڕایگەیاند لەنێو ئەو تەرمانەی داعشدا، ڕێژەیەكی زۆر لە سەركردە و ئەمیری ڕێكخراوە تیرۆریستیەكە و كارمەندانی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش هەن.

هەروەها دووپاتی كردەوە كە تەواوی تەرمەكانی تیرۆریستانی داعش یەك لەدوای یەك لە گۆڕ نراون و شاردراونەتەوە، ئەمەش دوای دابینكردنی قەبرستانێكی تایبەت لە ناوچەیەكی دوور لە ڕۆژئاوای شاری مووسڵ.

Paylas: