TR KU SO
FB X
Cîhan

زیقار/ کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرایە ئامانج

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Ağustos 2021 15:30

 


پەیامی کورد … زیقار/ کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرایە ئامانج

تەقینەوەیەك لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشی كردە ئامانج.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە كە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی زیقار، تەقیوەتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەیشداوە كە تەقینەوەكە، ھیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوەو تا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە، رانەگەیاندووە.

Paylas: