TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... ئەگەری ئەوە هەیە ڕامین حسێن پەناهی بە نهێنی لە سێدارە درابێت

سارا
Yazar
📅 14 Ağustos 2018 22:31

بەپرسانی بەندیخانەی سنە شەوی ڕابردوو ڕامین حسین پەناهی، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە ، بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، بەرپرسانی بەندیخانەی سنە شەوی ڕابردوو " ١٣ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ " ، ڕامین حسێن پەناهییان بۆ شوێنیکی نادیار گواستووەتەوە و ئەگەری لە سێدارەدانی بە شێوەی نهێنی لە ئارادایە.

بەووتەی هاوبەندییەکانی ئەو چالاکە سیاسیە مەحکووم بە سێدارەیە، ئەگەری ئەوەی کە ڕامین لەسێدارە بدرێت لە ئارادایە.

ئەمجەد حسێن پەناهی چالاکی مافی مرۆڤ و برای ئەم بەندکراوە سیاسیە، لەم بارەوە ووتی : کە لە بەندیخانەوە بە ئێمەیان ڕاگەیاندووەکە ڕامین بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و نە ئێمە و نە پارێزەرەکانی هیچ زانیاریەکمان لەسەر شوێنی ڕاگیرانی نیە”.

پێشتریش لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕامانگەیاندبوو دەزگای قەزایی ئێران بە بەرپرسانی بەندیخانەی سنەی ڕاگەیاندووە کە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ڕامین بکەن بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بە مەبەستی جێبەجێ کرندی حوکمی سێدارە.

ڕامین حوسێن پەناهی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە لە ڕێکەوتی " ٢٥ی جەنیوەری ٢٠١٨ " لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندام بوون لە حزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ، کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕی چەکدارانەی ڕەد کردووەتەوە و پارێزەری ناوبراویش ئەو حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.

Paylas: