TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 06 Eylül 2023 20:34

پەیامی کورد...کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا


کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی حامید فەرەجپوور، کە ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەسەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ بەهۆی دژواریی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەکی شاری بانە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی حامید فەرەجپوور کە ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە بەسەختی بریندار بوو، لە نەخۆشخانەی "سەلاحەدین"ی بانە بەهۆی دژواریی برینەکانی گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەرمانان لە سنووری "هەنگژاڵ"ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گورچیلە و کڵۆکی بەسەختی بریندار بوو.

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو وێڕای ڕووماڵی هەواڵی برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە ڕایگەیاند باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.
 

Paylas: