TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

Arsalan
Editor
📅 21 Nisan 2024 18:22

کۆڵبەرێک بە ناوی شوانە ئەحمەدپوور لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢١ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "بلەکێ" سەر بە شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەر دیکەش بریندار کراون.

 لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی شوانە ئەحمەدپوور تەمەن ٣٤ ساڵە گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون کە بەدواداچوون بۆ ناسنامەکەیان دەکرێت.

شوانە ئەحمەدپوور خێزاندارە و باوکی منداڵێک بووە. تەرمی ناوبراو بۆ ناوەندیی دەرمانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.

Paylas: