Kurdistan
ڕێگای هەولێر - سلێمانی بۆ ماوەیەک دادەخرێت
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچووی هەولێر ڕایگەیاندووە، بە هۆی نۆژەنکردنەوەى ڕێگای ههولێر ـ دۆڵی سماقوڵی ـ سلێمانی بۆ ماوەیەک دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچووی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە، “شوفێران و هاوڵاتیانمان بهتایبهتی ئهوانهی كههاتووچووی ڕێگای ههولێرـ دۆڵی سماقوڵی ـ سلێمانی دهكهن بههۆی نۆژهنكردنهوهی ڕێگاکە دادەخرێت”.
ئاماژەبەوەشکراوە، “ڕێگەکە بۆ ماوەى هەفتەیەک دادەخرێت و هاوڵاتیان دەتوانن ڕێگای هیران بەکاربهێنن”.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕێگای هەولێر ـ دۆڵی سماقوڵی ـ سلێمانی بە ناوچەیەکى شاخاویدا تێپەڕدەبێت و کە بەنداوێکى ئاویش دەکەوێتە نزیک ڕێگەکە و لە کاتى لافاوەکانی ئەمساڵ و بەهۆی بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو ڕێگەکە کەوتە ژێر ئاوەوە و بەشێکی زیانى بەرکەوتووە.