Kurdistan
ئاگادارییەکی گرینگ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان
پەیامی کورد ... ئەو خێزانانەی لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابڕاون، دەتوانن لە ماوەی چوار رۆژدا بگەڕێنەوە لای یەكتری.
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بڵاوكردوەتەوە و داوادەكات ئەوانەی لە خێزانەكانیان دابڕاون بەهۆی راگرتنی هاتوچۆوە لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمی "گەڕانەوەی خێزان" كە لە وێب سایتی moi.gov.krd دانراوە، داواكاری گەڕانەوەی خێزانەكانیان پڕبكەنەوە.
باس لەوەشكراوە، ئەو خزمەتگوزارییە تا ٤ی نیسان بەردەوام دەبێت.