ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە .
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستەمی ڕێگەپێدانی ئێلێکترۆنی کەوتەکار و دەتوانن لە ڕێگای پڕ کردنەوەی فۆرمی هاتووچووی نێوان پارێزگاکان ، هاتنو چوونتان هەبێت
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەێندراوێکدا ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە سیستەمی رێگەپێدانی ئێلێکترۆنی کەوتوەتە كار و دەتوانن لە ئێستادا پڕیبکەنەوە.
ھاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆ (moi.gov.krd) داوای رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی بكەن:.
ڕێنمایى پڕكردنه‌وه‌ى فورم
هاووڵاتی بەرێز
بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤیرووسی كۆرۆنا و رێگرتن لە بەریەككەوتنی هاوڵاتیان كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ سیستەمی رێگەپێدانی ئێلێکترۆنی دامەزراند كە تا بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت، داواكارین لە هاووڵاتیانی خوشەویست ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن:
داواكارى رێگه‌پێدانی پێویسته له حاڵه‌تى زۆر پێویست بێت.
پێویسته شۆفێر و سه‌رنشینان ده‌مامك و په‌نجه‌وانه به‌كاربهێنن له كاتى گه‌شت كردن به پێچه‌وانه‌وه رێگایان پێ نادرێت.
ده‌بێت زانیارییه‌كانى داواكراو به درووستى پربكرێته‌وه و هه‌ر جێوازیه‌ك هه‌بێت له زانیارییه‌كان رێگه‌پێدانه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌م رێگه‌پێدانه ئاڵووگۆڕى هێزه ئه‌منییه‌كان ناگرێته‌وه كه به رێنمایى و ڕێكارى تایبه‌ت ئاڵووگۆڕیان پێ ده‌كرێت.
کاتژمێری کارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمەیلی ڕەزامەندی دەست پێدەکات.