TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو چالاکی میدیایی خەڵکی سەردەشت لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Eylül 2021 23:42

پەیامی کورد … دوو چالاکی میدیایی خەڵکی سەردەشت لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا

دوو چالاکی میدیایی لە شارەکانی سەردەشت و ڕەبەت، لەلایەن "پۆلیس فەتا" بانگ کراون و دوای لێپرسینەوە و واژۆی بەڵێننامەی نووسراوع ئازاد کران.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە قی ئەیلوولی ٢٠٢١، دوو چالاکی میدیایی و ژینگەپارێزی لە شارەکانی ڕەبەت و سەردەشت بە ناوەکانی ئەبووبەکر ئیسمائیلی و محەممەد مەمەنزادە، لەلایەن "پۆلیس فەتا"وە بانگ کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەو دوو چالاکە میدیایییە بە فەرمانی داواکاری گشتی سەردەشت و بە بیانووی بڵاوکردنەوەی بابەت لەسەر بچڕانی ئاوی شاری سەردەشت و ناڕەزایەتی دەربڕین بە گواستنەوەی ئاوی ڕووباری "زێی بچووک" بۆ گۆلی ئورمیە، بانگ کراون و دوای دوو کاتژمێر لێپرسینەوە و واژۆی بەڵێننامەی نووسراوە ئازاد کراون.

شایانی باسە ئەبووبەکر ئیسماعیلی بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی "ڕەبەت نیوز" و محەممەد مەمەندزادە بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامی "بژوێن"ـ ە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بابەتیان سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوی ڕووباری زێی بچووک بۆ گۆلی ئورمیە لەم دوو کاناڵە بڵاو کردووەتەوە.

Paylas: