هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: فڕۆکە تێکشکاوەکەی هەولێر هی ئێمەیە
پەیامی کورد... هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: فڕۆکە تێکشکاوەکەی هەولێر هی ئێمەیە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە هەولێر کەوتە خوارەوە ڕایگەیاند، "فڕۆکەکە هی هێزەکانمانە، بەڵام سەربازیی نییە".
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، " ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی ئێوارەی دوێنێ لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتە خوارەوە هی هێزەکانیەتی، بەڵام سەربازیی نییە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە هۆی کێشەیەک لە فڕۆکەکەدا کەوتووەتە خوارەوە و خۆی داوا بە تاوەرێکی ئینتەرنێتدا و هیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە".
جێگەی باسە، دوێنێ چوارشەممە دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، "بەگوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر 1: 17ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 15-6-2022 لە گوندی گرد جووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێک دەشکێت، ئەوەی جێی خۆشحاڵییە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، هاونیشتمانییان دڵنیا دەکەینەوە، کە ڕووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە".