Kurdistan
حەوت تیرۆریستی داعش لە کەرکووک دەستگیر کران
پەیامی کورد … حەوت تیرۆریستی داعش لە کەرکووک دەستگیر کران
دەزگاى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی سەر بە داعشی لە كەركوك ڕاگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تییدا هاتوە؛ لە چەند ناوچەیەكی كەركوك حەوت تیرۆریستی سەر بە ڕێكخراوی داعش دەستگیركراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە هەڵمەتەكانی دەستگیركردن دوای گەیشتنی زانیاری بوە لەبارەی ئەوكەسانەوە و دەزگاکە دەڵێت:"هەر حەوت دەستگیركراوەكە دانیان بەوەدا ناوە كە پێشتر لە هەردو ولایەتی كەركوك و ئەنباری سەر بە داعش كاریانكردوە."
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەبارەت بە چارەنوسی دەستگیکراوەکان دەڵێت: ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق كراون و بەپێی ماددەی چوار لە یاسای تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.