TR KU SO
FB X
Kurdistan

شانەیەکی نووستووی داعش لە کەرکووک دەستگیر کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Haziran 2021 13:10

پەیامی کورد … شانەیەکی نووستووی داعش لە کەرکووک دەستگیر کرا

 

هێزە ئەمنیە عێراقیەکان لەکەرکوک شانەیەکی نوستوی داعشیان دەستگیرکرد، کە پاڵپشتی لۆجستییان بۆ چەکدارانی داعش دابینکردووە.

 

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنییەکاندا شانەیەکی نوستوی چەکدارانی داعش لە شاری کەرکوک دەستگیرکران، کە کاری ئەو شانەیە دابنیکردنی هاوکاری لۆجستی بوە بۆ رێکخراوی داعش لە چەندین چالاکی دژی هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان کردووە.

 

لەئێستاشدا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لێکۆڵینەوەی وردیان لەگەڵ کراوە، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

Paylas: