Kurdistan
كچە كوردێكی ئێزیدی لە سووریا رزگار كرا
ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەكی حكوومی لە سووریا رزگاركردنی كچە كوردێكی ئێزیدی بە ناوی تەواف داوود لە دەست چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش راگەیاند.
لە هەواڵەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە هێزە ئەمنییەكان لە سووریا كچە كوردە ئێزیدییەكەیان لە دەست داعش ڕزگار كردووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنەكە بدرێت.
بەپێی ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)ی عێراقی، كچە كوردە ئێزیدییەكە خەڵكی گوندی تەل عەزیزە سەر بە قەزای شنگال، ساڵی 2014 لەگەڵ كەسوكارەكەیدا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێندراوە و رەوانەی سووریا كراوە.