TR KU SO
FB X
Kurdistan

نوسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی: نزیكەی 3 هەزار كەس بێسەروشوێنن

Rozan Ateş
Yazar
📅 03 Ağustos 2021 15:16

پەیامی کورد … نوسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی: نزیكەی 3 هەزار كەس بێسەروشوێنن

 

حسێن قائیدی بەرپرسی نوسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی دەڵێت، تاوەكو ئێستا 3 هەزار و 550 كەس لە رفێندراوان رزگار كراون و 2 هەزار و 763 كەسیش بێسەروشوێنن.

 

حسێن قائیدی بە دەنگی ئەمریكای وتووە، كاری نوسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی رزگاركردنی كەسەكانمانە، ولە 6 هەزار 470 كەس كە كەوتبوونە ژێر دەستی داعش توانیومانە تاوەكو ئێستا 3 هەزار و 550 كەس رزگار بكەین.

 

رونیشیكردووەتەوە، رزگار كراوەكانیش  هەزار و 206یان ئافرەتن، 339 پیاون، هەزار و 49یان مناڵی كچن ، 956یان مناڵی كوڕن، تاوەكو ئێستا 2 هەزار و 763 كەس بێسەروشوێنن، كاری نوسینگەكەمان بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت تاوەكو یەك كەس مابێت.

 

قائیدی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە هەر شوێنێك بزانین یان گومانمان هەبێت كەسوكاری ئێمەی تێدایە دۆسیەیەكی بۆ دەكەینەوە، ئێستا زیاتر كارمان لە وڵاتی سوریادایە بەڵام گومانمان هەیە لە عێراقیش هەندێك كەسوكاری ئێمە هەبێت بەتایبەتیش ئەو شوێنانەی كە پێش ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی داعشدا بوون.

Paylas: