TR KU SO
FB X
Kurdistan

کچە خوێندکارێکی کورد لە سەقز دەستبەسەر کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Ocak 2023 19:10


پەیامی کورد... کچە خوێندکارێکی کورد لە سەقز دەستبەسەر کرا

خوێندکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی شیلان ڕەشیدزادە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٣ی جەنیوەری ٢٠٢٢)، شیلان ڕەشیدزادە، خوێندکاری بەشی ژمێریاری لە زانکۆی پەیام نووری شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە شەقامێکی نزیکی ماڵی خۆیان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

شیلان ڕەشیدزادە، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی "هیوای زانست"ی شاری سەقزە. ئەو ئەنجوومەنە چالاکییەکانی خۆی لە مانگی ڕەزبەری ٢٧١۶ دەست پێ کردووە.

Paylas: