TR KU SO
FB X
Kurdistan

کچە خوێندکارێکی کورد لەتاران دەستبەسەر کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Haziran 2023 21:30

پەیامی کورد... کچە خوێندکارێکی کورد لەتاران دەستبەسەر کرا


مائیدە ئادمی موکری، خەڵی شاری مەهاباد و خوێندکاری زانکۆی هونەری تاران، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و هاوکات لەگەڵ نابراودا چەند خوێندکارێکی دیکەش ڕفێندراون کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، خوێندکارێکی کوردی زانکۆی هونەری تاران بە ناوی مائیدە ئادەمی موکری و خەڵکی شاری مەهاباد، لە بەرانبەر باخی نیشتمانیی ئەو زانکۆیەدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی یەکێک لە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە، ئەمڕۆ لانی کەم ١٠ خوێندکاری دیکەی زانکۆی هونەری تاران بە ئۆتۆمبێلی وەنی بێ ژمارە و سەر بە هێزە حکوومەتییەکان ڕفێندراون و هەروەها کۆمەڵێک خوێندکاریش ڕێگەیان پێ نەدراوە بچنە ناو زانکۆ.

ئەم هەوڵە سەرکوتکەرانەی هێزە حکوومەتییەکان لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی هونەری تاران لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر حیجابی زۆرەملێ و بەسەردادانی زۆرەملێی سەرپۆشی فەرمیی ئیداری لە ئێراندا کە پێی دەوترێت "مقنعە"، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خوێندکارانی زانکۆی هونەری تاران بە دژی بارودۆخی هەنووکەی ئەو زانکۆیە و میلیتاریزەکردن و چاوەدێریی چڕوپڕی زانکۆ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، ناڕەزایەتییان دەبڕی.

Paylas: