پەیامێک لە کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکیتییەوە
پەیامی کورد ... کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان یەكەمین پەیامی خۆی لە دوای كۆنگرە بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"له دۆخێكى یه‌كجار دژوار و هه‌ستیار یه‌کیتی به سه‌ركه‌وتویی كاره‌كانى چواره‌مین كۆنگره‌ى ئه‌نجامدا"
لەو پەیامەدا كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند،"زۆر كه‌س لاى وابو به‌ستنى كۆنگره لاى یه‌كێتییه‌كان بۆته مۆته‌كه‌و له‌دواى جه‌نابی مام جه‌لال هیچ كه‌س ناتوانێ گەرهنتى به‌ستنى كۆنگره‌یه‌كى یهكێتییانهى یه‌كگرتوو بكات، زۆر كه‌سیش گره‌ویان له‌سه‌ر لهتبونى یه‌كیتی ده‌كرد، به‌ڵام دواجار به هه‌وڵ و هیمه‌تى هه‌مو دڵسۆزان، به به‌شدارى سه‌رجه‌م یه‌كێتییه‌كان چ ئه‌وانه‌ى له‌ناو هۆڵی كۆنگره بوون و نوێنه‌رایه‌تى ناوچه‌و دهڤەره جیاوازه‌كانیان ده‌كرد، چ ئه‌وانه‌ى په‌رۆش بوون بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه، توانیمان له‌ژێر درووشمى "نوێبونه‌وه" كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کیتی سازبكه‌ین"
راشیگەیاند،"توانیمان فۆڕمێكى تازه‌ى حزبایه‌تى و سه‌ركردایه‌تییه‌كى نوێ بۆ یه‌كیتی هه‌ڵبژێرین و هه‌مومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ خزمه‌تكردنى كوردستانیان و جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كانى یه‌كێتیمان له‌پێناو ئاینده‌یه‌كى ڕوون و ئاشكرادا كاربكەین."
دەقی پەیامەكە:
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیده نه‌مره‌كان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و زیندانیانى سیاسی
به خۆشحاڵیه‌كى زۆره‌وه، له دۆخێكى یه‌كجار دژوار و هه‌ستیار، كه كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌ركه‌وتویی كاره‌كانى چواره‌مین كۆنگره‌ى ئه‌نجامداو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى گشتىههڵبژاردو توانى ده‌ستكه‌وتێكى تر‌ى گه‌وره بخاته سه‌ر خه‌رمانى خه‌باتى خۆی و درێژه‌پێده‌رى رێبازى پیرۆزى شه‌هیدان و هه‌ڤاڵ مام جهلالبێ.
به‌ستنى چواره‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دواى كۆچكردنى مام جه‌لال كارێكى یه‌كجار قوڕس بوو، هه‌موومان لهبهردهمبهرپرسیاریهتى گه‌وره‌ی مێژوویی‌دا بووین، ده‌بوو هاوته‌ریب كار بۆ به‌ستنى كۆنگره‌یه‌كى یهكێتییانهى سه‌ركه‌وتوو بكه‌ین و دهستكهوتهكانیشمانبپارێزین و له به‌رامبه‌ر خوێنى هاوسه‌نگه‌رانمان و كه‌سوكاره تێكۆشهرو قارهمانهكانیاندا به ئه‌مه‌ك بین، ده‌بوو كۆنگره‌ى یه‌كێتى ببێتهوێستگهیهكى گرنگ بۆ نوێبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و هێنانه پێشه‌وه‌ى خوێنى تازه‌و كاركردن به فۆڕمێكى نوێی حزبایه‌تى كه تازه‌یه بۆ ناوچه‌كه.
یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كان...
زۆر كه‌س لاى وابوو به‌ستنى كۆنگره لاى یه‌كێتییه‌كان بۆته مۆته‌كه‌و له‌دواى جه‌نابی مام جه‌لال هیچ كه‌س ناتوانێ گره‌نتى به‌ستنى كۆنگره‌یه‌كى یهكێتییانهى یه‌كگرتوو بكات، زۆركه‌سیش گره‌ویان له‌سه‌ر له‌تبوونى یه‌كێتى ده‌كرد، به‌ڵام دواجار به هه‌وڵ و هیمه‌تى ههموودڵسۆزان، به به‌شدارى سه‌رجه‌م یه‌كێتییه‌كان چ ئه‌وانه‌ى له‌ناو هۆڵی كۆنگره بوون و نوێنه‌رایه‌تى ناوچه‌و دهڤەره جیاوازه‌كانیان ده‌كرد، چئهوانهى په‌رۆش بوون بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه، توانیمان له‌ژێر دروشمى "نوێبوونه‌وه" كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانسازبكهین فۆڕمێكى تازه‌ى حزبایه‌تى و سه‌ركردایه‌تییه‌كى نوێ بۆ یه‌كێتى هه‌ڵبژێرین و هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ خزمهتكردنىكوردستانیان و جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كانى یه‌كێتیمان له‌پێناو ئاینده‌یه‌كى روون و ئاشكرادا.
كوردستانیانى خۆشه‌ویست...
دوێنى یه‌كێتى حزبی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئومێد و هیوا بوو بۆ كوردستان، یه‌كێتى بوو دڕی به تاریكى شه‌وه زه‌نگ دا‌و له كات و ساته ناخۆشه‌كاندا،له رۆژانى هێرش و داگیركاریدا له چركه‌ساته‌كانى به‌رگری كردن له ده‌ستكه‌وته‌كاندا، بۆ خزمه‌تكردنى كوردستانیان و به‌رگری كردن له‌مافه‌كانیان، بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دیموكراسی و مافی مرۆڤ، بۆ مافی چاره‌ى خۆنووسین و له‌پێناو كوردستانێكى سهربهخۆو دیموكراسیدا،هه‌میشه یه‌كێتى بووه‌ته قه‌ڵغان و له سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى به‌رگری بووه، بۆیه‌شه هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان و لایهنهعێراقییهكان و وڵاتانى ئیقلیمى و جیهانیش به ئومێده‌وه له یه‌كێتى ده‌ڕوانن و چاوه‌ڕوانن ته‌واوبوونى كۆنگره‌و گۆڕانكارییه نوێكان یهكێتىبباته قۆناغێكى نوێی خه‌بات، ئێمه‌ش له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان وه‌ك هه‌میشه له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى گه‌له‌كه‌مان، دۆستایه‌تى وهاوپهیمانێتى خۆمان له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییه عێراقی و كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌و هاوبه‌شی له بڕیاردان وپاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانمان به‌رده‌وامى پێده‌ده‌ین و فراوانتریان ده‌كه‌ین.
دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه به وه‌فاو ئه‌مه‌ك ده‌بین به‌رامبه‌ر خوێنى شه‌هیدانمان و درێژه‌پێده‌رى رێبازه پیرۆزه‌كه‌ى سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بین وده‌بینه قه‌ڵغانى به‌رگری كردن له كوردستان و یه‌كێتیش ده‌كه‌ینه‌وه به‌و یه‌كێتییه‌ى له‌پێناوى دامه‌زراو خه‌باتى كرد‌و قوربانیدا.
لێرەشەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم هەڤاڵانی سەركەوتوو دەكەم، ئەوانەی توانیان متمانەی ئەندامانی كۆنگرە بەدەست بێنن و ببنە ئەندامیئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی و ئەوانەشی نەیانتوانی سەركەون دەبێ لە جاران زیاتر دڵسۆزانە بۆ سەركەوتن و پێشكەوتنی حزبەكەمانكاربكەین.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵای سیاسی
یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان