TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژمارەی ئەو كەسانەی لە عیراق ڤاكسینیان وەرگرتووە 14 ملیۆنی تێپەڕاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Ocak 2022 16:54

پەیامی کورد … ژمارەی ئەو كەسانەی لە عیراق ڤاكسینیان وەرگرتووە 14 ملیۆنی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەو كەسانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە 14 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، بڕێكی زۆر ڤاكسینیش بەردەستە.

فوراس موسەوی بەڕێوەبەر لە وەزارەتی تەندروستی عیراق بە رۆژنامەی فەرمی وتووە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 14 ملیۆن كەس ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە، 8 ملیۆن و 668 هەزاریان یەك ژەم و 5 ملیۆن و 800 هەزاریش هەردوو ژەمەكەیان وەرگرتووە.

باسی لەوەش كردووە، لە كۆگاكاندا بڕێكی زۆر ڤاكسین هەیە و عیراق گرێبەستی بۆ كڕینی زیاتر لە 40 ملیۆن ڤاكسین كردووە، تاوەكو ئێستاش 20 ملیۆن گەیشتووە.

موسەوی جەختی لەوەش كردووەتەوە،  ژمارەی ئەو كەسانەشی تەمەنیان 12 ساڵە و ڤاكسیانیان وەرگرتووە گەیشتووەتە 530 هەزار كەس، 400 هەزاریان ژەمی یەكەم و 130 هەزاریش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.

Paylas: