TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەنابەرێكی خەڵکی باکووری کوردستان لە سلێمانی کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Haziran 2023 14:39

پەیامی کورد... پەنابەرێكی خەڵکی باکووری کوردستان لە سلێمانی کوژرا


دوێنێ هەینی پەنابەرێكی سیاسی باكوری كوردستان لە شاری سلێمانی تەقەی لێكراو ئەمڕۆ شەممە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی باشووری کوردستان بلاویانکردووەتەوە، پەنابەرێكی سیاسی بەناوی حسێن ئارسان ئەندامی رێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا دوێنێ هەینی لە شاری سلێمانی تەقەی لێكرا و برینداركرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
تاوەكو ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی تۆمەتباری ڕوداوەكەو و هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە.

Paylas: